نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو هەمان کات، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 08 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە 62 دۆلار 78سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

