zagros news agency

عێراق لەڕووی چاودێری تەندروستی لە پلەکانی کۆتایی جیهانی دێت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ‘سیۆ وۆڕڵد’ـی ئەمەریکی، عێراق لە چاودێری تەندروستی لە پلەی 79ـی جیهانی دێت بۆ ساڵی 2025.

گۆڤاری ‘سیۆ وۆڕڵد’ـی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕیزبەندی چاودێری تەندروستی بۆ ساڵی 2025، لەسەر بنەمای چۆنیەتی وەبەرهێنانی وڵاتان لە ژێرخانی چاودێری تەندروستی، شارەزایی پزیشکی، بەردەستبوون و تێچووی دەرمان و ئامادەکاری حکوومەتە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، عێراق بە کۆی گشتی 33.84 خاڵی لە کۆی 100 خاڵ بەدەستهێناوە، ژێرخانی پزیشکی و ستافی پیشەیی 70.73 خاڵ و بەردەستبوونی دەرمان و تێچووی 52.88 خاڵ و ئامادەیی حکوومەت 64.43 خاڵی بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ئاستی جیهان، تایوان لە پلەی یەکەم دێت، کۆریای باشوور پلەی دووەمی گرتووە و ئوسترالیا و کەنەدا و سوید پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم دێن، هەروەها عێراقیش لە پلەی 79ـی جیهانی دێت.

لە ڕاپۆرتەکەی گۆڤارەکدا هاتووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، ئیمارات پلەی یەکەمی گرتووە و سعوودیە لەپلەی دووەم دێت تونسیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، عێراقیش لە پلەی 12مین دێت لیبیاش پلەی کۆتایی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری کشانەوەی کەشتییەکانی هێزی دەریاییی ئەڵمانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

سەڵاح

تورکیا لەبەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی بەرفراواندا؛ چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لە حکوومەت دەگرێت

یاسین

یەدەگی زێڕی عێراق بە جێگیری لە ١٧٠ تۆن ماوەتەوە

سەڵاح