zagros news agency

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت سوود لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن وەربگرین

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشەپێدانی ئابووریدا کردەوە. باڵیۆزی ژاپۆنیش بەردەوامیی پڕۆژەکانیان لە ڕێگەی ئاژانسی جایکاوە دووپات کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان، دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

هاوکات باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد، کە لە ڕێگەی ئاژانسی جایکاوە، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانییەکانی ژاپۆن دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن لە بوارەکانی پیشەسازی، پەروەردە و گەشەپێدانی ئابووریدا کردەوە.

May be an image of 8 people, dais, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

“ئێمە تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵکوو بەڵێنەکانیش جێبەجێ دەکەین”

سەڵاح

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

یاسین

کارەساتێکی دڵتەزێن ئاهەنگی بنەماڵەی مێسی تێکدەدات

یاسین