ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.

