zagros news agency

لێکۆڵینەوەیەک لە تورکیا: کورد متمانەی بە دەوڵەت نییە و تورکیش باوەڕ ناکات پەکەکە چەک دابنێت

ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوە لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕای دەگەیەنن، کورد باوەڕی وایە دەوڵەت کێشەکە چارەسەر ناکات و تورکیش متمانەی نییە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەک دابنێت. بۆیە جەخت دەکەنەوە کە پێویستە حکوومەت هەنگاوی کرداری بنێت. بەرپرسێکی یەکێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە دەڵێت، هەستی کوردایەتی زۆر بەرز بووەتەوە و پێویستە دەوڵەت و حکوومەت بەپێی ئەم ڕاستییە نوێیە، گۆڕانکاری لە خۆیاندا بکەن و یاساکان پەرە پێ بدەن.
کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە دوازدەهەمین کۆبوونەوەی خۆیدا میوانداریی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە، ڕاپرسی و بیرکردنەوەی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو ناوەندانە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆنەکە کرد و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.
بەپێی بۆچوونی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی (SETA) کە نزیکە لە حکوومەت، گرنگترین خاڵەکان ئەمانەن:
-بێدەنگکردنی چەک هەنگاوی یەکەمە و پێویستە پرۆسەکە بە یاسا بەهێز بکرێت.
-‌پرۆسەکە تەنها کۆتاییهێنان بە پەکەکە نییە، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ دیموکراسیبوون و گەشەپێدان.
-‌هاووڵاتییان گومانیان هەیە ئەگЕР پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت، توندوتیژییەکان زیاد دەکەن.
-‌چاوەڕوانیی ٧٧٪ی هاووڵاتییان لە پرۆسەکە، بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشە.
نابێت سووریا ببێتە هێڵی سوور و مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەکە.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی دیجلە (DÎTAM) جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکاتەوە:
-‌پێویستە تورکەکان بۆ پرۆسەکە ڕازی بکرێن و داواکاریی دادپەروەرانەی کورد جێبەجێ بکرێت.
-‌پرسی کورد، پرسی ناسنامە، یەکسانی، مافناسی و دیموکراسییە.
پێویستە مافی هیوا و ئومێد بەبێ جیاوازی بۆ هەموو کەسێک دەستەبەر بکرێت.

بەپێی بۆچوونی ناوەندی لێکۆڵینەوەی “ڕاوێست” (Rawest):
-‌ئاستی شارنشینی و خوێندەواریی کورد بەرز بووەتەوە و لە شارە گەورەکانی تورکیادا نیشتەجێ بوون.
-‌کورد زیاتر خاوەندارێتی لە زمان و کولتووری خۆی دەکات و هەستی کوردایەتی بەهێزتر بووە.
-‌٦٥٪ی کورد دژی بەکارهێنانی چەکن، بەڵام ١٥٪ پێیان وایە بۆ بەدەستهێنانی ماف، چەک پێویستە.
-‌کورد باوەڕ ناکات حکوومەت هەنگاوی کرداری بنێت و تورکیش باوەڕ ناکات پەکەکە چەک دابنێت.
-‌ ئەگەر سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد نەکرێت، متمانە بە پرۆسەکە دروست نابێت.
-‌هەروەک چۆن بەرپرسێکی تورک دەتوانێت سەردانی ئامەد بکات، دەبێت مەزڵووم عەبدیش بتوانێت سەردانی ئەنقەرە بکات.
-‌ با سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئامەدییەکاندا سەیری یارییەکی یانەی ئامەدسپۆر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات

دڵشاد