وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ئاگرێک لە کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای ناحیەی کەسنەزان.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کاتژمێر ٤:٥ خولەکی ئێوارە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ئاگرێک لە کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای ناحیەی کەسنەزان، هەر زوو تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر گووتی: ئاگرەکە زیاتر لە ٤ کاتژمێر و نیو بەردەوامی هەبوو بە هۆی مادەی پلاستیکیەکان و مەوادی کادەبایەکان کە دو بۆیە هۆی تەشەنە کردنی ئاگرەکە، بە ١٥ تیمی بەرگری شارستانی هەولێر بە سەرپەرەشتی راستەوخۆی بەرێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر هەولێ کوژاندەوەی ئاگرەکە درا.
هەروەها شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە خۆش بەختانە هیچ زیانێکی گیانی نە بوو ئەوەی هەبووە تەنیا زیانیە ماددیەکان بوون، هۆکارەی ئاگرەکەش تاوەکو ئێستا دیار نیە لێکۆلینەواکان بەردەوام دە بن بۆ زانینی زیانەکان و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە.
رێباز یونس

