zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆنەی(٦٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان..

 

ئەمڕۆ بیرەوەری (٦٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستانە، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین، دەستخۆشیی لە کارو چالاکییەکانتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و  زیاتر بەرەوپێش بنێن.

 

ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بە بڕیاری (بارزانیی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی بوار و بزووتنەوەی ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیریی و کولتووریمانە، هەروەها قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندی پێگەیاندنی کادیر و رۆژنامەوانانی کایەی میدیا و ڕاگەیاندنە، بۆیە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو کەناڵە ڕادیۆییە وەک هەمیشە بایەخدار و گرنگە بۆ پێشخستن و خزمەتکردنی بزاڤی میدیایی کوردستانی.

 

ئێزگەی دەنگی کوردستان، وەک ئێزگەیەکی دیرۆکیی و خاوەن ئەزموون، هەمیشە سەکۆ و دەنگێکی ڕاستەقینە بووە بۆ گوزارش کردن لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان، هەروەها پیشەییانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکان کردووە.

 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یاسین

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ چه‌كدانان کرد

سەڵاح