لە دیدارێكیدا لەگەڵ بەرنامەی (ئەلقەسڕ)ی كەناڵی چواری عێراقی، نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون كە هاوكات یەكێكیشە لە سەركردە دیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی، پێداگریی لەوە كرد كە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگییدا بڕیاری لێ بدرێت و دەستنیشان بكرێت.
لە هەمان كاتدا راشیگەیاند: ”بەڵام خۆ نابێ چواچێوەی هەماهەنگی ئەو پۆستە تەنیا بۆ ئەندامانی خۆی مۆنۆپۆڵ (ئیحتیكار) بكات، هیچ مەرجیش نییە ئەو كەسەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەردەگرێت، بە شیعەمەزهەب بێت.“

