zagros news agency

ماڵپەڕی ئەکسیۆس پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنانی بەشەڕی غەززە ئاشکرا دەکات  

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، ماڵپەڕی ‘ئەکسیۆس’ـی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە هەیە.

ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەر زاوای ترەمپ  لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پلانی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کردووە.

ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، “دوای دانوستانەکانی نێوان ویتکۆف، کوشنەر و ناتانیاهۆ، هەردوولا زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پلانەکەی ترەمپ.”

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕەزامەندی حەماسیش پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، کە هێشتا بە فەرمی نەکراوە.”

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە بە کەناڵی ABC Newsگوت: گەشبینە بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد، پێدەچێت هەلێک بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، ئێمەش کارێکی زۆر باش دەکەین.

ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ناتانیاهۆ و ڕاوێژکارەکانی لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ویتکۆف، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک باسیان لە پێشنیازەکەی ترەمپ کردووە بۆ ئاگربەست لە غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

لە سیتەک دوو کەس بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دەستگیرکران

سەڵاح

سیناتۆرێکی ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکات بەرەوڕووی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ببێتەوە

یاسین