کابینه‌ی حکوومه‌تی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان کۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ترامپ و ئەردۆغان و پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، کاتژمێر چواری عه‌سر، کابینه‌ی حکوومه‌تی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان کۆبووه‌وه.
به گوتەی سه‌رچاوه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌که دا سه‌ردانی شاندی تورکیا بۆ ئەمریکا، دیداری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆککۆماری تورکیا، و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆکی ئەمریکا، به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان ئەمریکا و تورکیا گفتوگۆ ده‌کرێت.
بابه‌تێکی گرنگی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که، پێشهاته‌کانی دوایی پرۆسه‌ی ئاشتییه. بڕیاره یه‌کی تشرینی یه‌که‌م، په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ست به ساڵی نوێی یاسادانانی خۆی بکات و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت لیژنه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی ڕاپۆرتێکی به‌رفراوان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان بکات.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

