zagros news agency

سلێمان ئۆسۆ: بەبێ کورد ناتوانرێت سووریایەکی نوێ بنیات بنرێت

سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و ئەندامی شاندی هاوبەشی دانوستان لەگەڵ دیمەشق، ئەمڕۆ سێشەممە، 30-9-2025، جەختی کردەوە کە پرسی کورد لە سووریا پرسێکی لاوەکی یان داخوازی تێپەڕبوو نییە، بەڵکو پرسێکی سەرەکیی نیشتمانییە کە بەبێ ئەوەی سووریایەکی نوێ بنیات بنرێت بەبێ ئەوەی بە جددی و بوێرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
سلێمان ئۆسۆ ڕاگەیاند، “هەر چارەسەرێکی داهاتوو لە سووریا پێویستی بە ئیرادەی سیاسی جددی هەیە لەلایەن ئیدارەی ئینتقالی دیمەشقەوە، لەسەر بنەمای دامەزراندنی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد، دوور لە بەستنەوەی بە پڕۆژەکانی دابەشکردن یان ئاراستەکردنی تۆمەتی خیانەت و پەیڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە کە ڕژێمی بەعس دەیان ساڵە بەردەوامی پێداوە”.
گوتیشی: “چارەسەرێکی دادپەروەرانە لە ڕێگەی کردنەوەی دەرگای هاوبەشی نیشتمانی دادپەروەر و ڕاستەقینە دێت کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا لەخۆ بگرێت، لە پێشەنگیان گەلی کورد.”
ناوبراو پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە مافە دەستوورییەکانی کورد کرد و بە هەنگاوێک بۆ ئاراستەیەکی دروست وەسفی کرد، بەڵام پێویستیان بە جێبەجێکردنی کردەیی هەیە، لەوانە بە وەڵامدانەوەی بانگهێشتی شاندی هاوبەشی کورد، کە لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی کوردەوە دەردەچێت، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فەرمی بۆ تاوتوێکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەیەکی دەستووری ڕوون.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد کە کۆنفرانسی یەکگرتوویی کورد کە لە 26ی نیسانی 2025 لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، بڕگەیەکی سیاسی بەرچاوی لە مێژووی بزووتنەوەی کوردی سووریادا دیاری کرد و ئاماژەی بەوەدا کە “هەوڵ هەیە بۆ پەکخستنی کۆنفرانسەکە و تێکدانی دەرەنجامەکانی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت

یاسین