له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بەهای دراوی ئێران دابه‌زی و هاووڵاتییانی ئێرانی له‌ژێر گوشاری ئابووریدا نیگه‌رانیی قووڵ ده‌رده‌بڕن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 28ی ئه‌یلوولی 2025 (6ی ڕه‌زبه‌ری 1404)، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بەرانبەر تاران، نیگه‌رانییه‌کانی هاووڵاتییانی ئێران به‌رزبووه‌وه، ئەمەش دابەزینێکی خێرای بەهای ڕیاڵ و هه‌ڵکشانی نرخی که‌لوپه‌لی سه‌ره‌کیی لێکەوتەوە.
ئه‌م سزایانه، دوای داواکاریی بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ کاراکردنی “میکانیزمی ماشه” له‌چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ساڵی 2015 (1394) گه‌ڕانه‌وه و مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر چالاکییه ئه‌تۆمی و مووشه‌کییه بالیستییه‌کانی ئێران قه‌ده‌غه ده‌که‌ن.
کاریگه‌ریی ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان
تاران ئه‌م سزایانه‌ی به “ناسه‌نگاو” و “نادادپه‌روه‌رانه” ناو برد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی داوای له وڵاتان کرد بەرانبەر جێبه‌جێکردنی ئه‌وان بێده‌نگ نه‌بن و به‌ڵێنی دا به‌رگری له “ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی ئێران” بکات.
بۆ زۆرێک له هاووڵاتییانی ئێرانی، کاریگه‌رییه‌که ده‌ستبه‌جێ و سه‌خت بووه. هێلیای 33 ساڵان، دیزاینه‌رێکی گرافیکییه له تاران، به ئاژانسی هه‌واڵیی فەڕەنسایی (AFP) گوت، نرخی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی بۆ ماڵه نوێیه‌که‌ی ده‌یکڕی له ماوه‌ی ته‌نیا سێ ڕۆژدا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه. گوتیشی، ژیان له گۆشت تاوه‌کوو تاکسی گرانتر بووه.
نه‌سیم که‌مپانی، توێژه‌رێکی 56 ساڵان، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی کە (حذف کە) “ڕه‌نگه خه‌ڵکی ئاسایی به ته‌واوه‌تی نه‌توانن به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بژین.” مێهرشاد، خوێندکارێکی 19 ساڵان، هۆشداری دا سزاکان ئێران “له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه ته‌نیا ده‌که‌ن.”
به‌های ڕیاڵ له بازاڕی ڕه‌شدا دابه‌زی و گه‌یشته نزیکه‌ی 1.12 ملیۆن ڕیاڵ بەرانبەر دۆلاری ئەمریکایی، پێش ئه‌وه‌ی به که‌مێک چاک بێت و بێته‌وه سه‌ر 1.1 ملیۆن. فه‌رید مورادی، نووسه‌رێکی 70 ساڵان، ڕه‌خنه‌ی له حکوومه‌ت گرت کە (حذف کە) ئاماده نییه سازش بکات و گوتی: “له خاڵێکدا ده‌بوو سازش بکردایه و هه‌وڵی بدایه له بەرانبەردا که‌مێک به ده‌ست بهێنێت.”
فشار بۆ سه‌ر لاوانی ئێران و دۆخی ته‌ندروستی
لاوانی ئێرانی هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن کە به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتوویان له ده‌ست داوه. ئه‌میر-عه‌باس، خوێندکارێکی 19 ساڵان، گوتی نرخی گیتاره‌که‌ی به ده ئه‌وه‌نده زیاد بووه و هه‌مان گوشار بۆ نرخی ده‌رمانیش دروست بووه.
پزیشکیان، سه‌رۆکی ئێران، گوتی واشنتن ته‌نیا هه‌لێکی کاتیی به تاران داوه له بەرانبەر ڕاده‌ستکردنی عه‌مباری یۆرانیۆمی پیتێنراو، کە ئه‌مه پێشنیارێکی “قبووڵنه‌کراو”ه.
سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕه‌نگه ناسه‌قامگیریی ناوچه‌که ئاڵۆزتر بکات. نه‌یارانی ئێران له که‌نداو، له‌پاڵ ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکا، به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی تاران و تۆڕی میلیشیاکانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راهبردی ده‌زانن. چاودێران هۆشداری ده‌ده‌ن کە سیستمی سزای نوێ ده‌کرێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ڕکابه‌ره‌کانی قووڵتر بکاته‌وه

