ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، لە كۆبوونەوەی ئاسییی ئەمڕۆیدا، بڕیاری بەخشینی دەرفەتی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی بە قۆناغەكانی كۆتایی خویندنی ئامادەیی و ناوەندی و سەرەتایی واژۆ كرد.
هەمان سەرچاوە روونی كردووەتەوە: ”دەلارفەتتدان بەو قۆتاغانە، قوتابیە دەرنەچووەكانی خولی یەكەم و دووەەمی تاقیكردنەوەكانی هەریەكە لە پۆلی شەشی ئامادەیی و سێی ناوەندی و شەشی سەرەتایی دەگرێتەوە تا دەرفەتێكی دیكەیان پێبدرێ.“
سەرچاوەكە رایگەیاندووە: ”ئەم بڕیارە لە سۆنگەی خەمخۆریی حكوومەتەوە دێ بۆ ئەو قوتابییانەی كە بەختی ئەوەیان نەبووە ئەو قۆناغە ببڕن لە خولی یەكەم و دووەەمدا، ئەمەش لەبەر ئەوەی كە رەنگە بارودۆخی گشتیی وڵات كاریگەریی نەرێنیی لەسەریان هەبووبێت.“

