zagros news agency

سوودانی داوای لە كۆمسیۆن كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌نه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی 10ی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی، بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاند: “محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایه‌كی فه‌رمیی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌نه‌د، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ره‌خنه‌ی له‌ سوودانی گرتووه‌.”

به‌پێی زانیارییه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ شتێكی فه‌رمی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێبكات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 11ی 11ی 2025 به‌ڕێوه‌ بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باکوور : چەکە ناوەکییەکانمان دلنیایی رەهای سەروەری و سەربەخۆی ولاتەکەمانن

گوران

وەزیری دارایی: پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت

سەڵاح

د. حەسەن مەحموود، بەربژێری ژمارە ۱٤ی لیستی ۲۷٥ی پارتی لە سلێمانی له‌رێگای زاگرۆرسه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

سەڵاح