zagros news agency

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە لە باکووری حەسەکە ڕاهێنانی هاوبەشیان کرد

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بنکەی سەربازیی “قەسرەک” لە دەوروبەری شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاهێنانێکی سەربازیی هاوبەشیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، ئامانج لەم ڕاهێنانە بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و ئامادەکارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەکانی ڕێکخراوی داعش. لە ڕاهێنانەکەدا چەکی قورس و پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادار و چەندین جۆری دیکەی چەک بەکار هێنراون.
ئەم ڕاهێنانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان و هەسەدە شەش ڕاهێنانی هاوبەشی دیکەیان ئەنجام داوە. هەروەها، ٢٢١ بارهەڵگر هاوکاریی سەربازی گەیەندراوەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ١٠ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە چووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاری کران

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور كۆبووه‌وه‌

یاسین

بارێکی نوێی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق

یاسین