سبەی دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەكرێت، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێت، لە زنجیرە یەك تا 150، سبەی دەتوانن پارەكانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025، میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، وەك سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە، سبەی دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەست پێ دەكات لە زنجیرە (1) تا زنجیرەی (150) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.
ئاشکراشی کرد، ئەو جووتیارانە پارەكانیان لە بانكی TBI وەردەگرن، هەروەها هاوشێوەی سیستمی سایلۆكان، ئەو جووتیارانەی گەنمەكانیان لە 50 تۆن كەمترە و رادەستی سایلۆیان كردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بكەن بۆ وەرگرتنەوەی چەكی پارە.

