zagros news agency

شەڕی غەززە پێی نایە ساڵی سێیەمەوە

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە دووەمین ساڵیادی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە باکووری کەرتی غەززە مووشەکێک بەرەو ئیسرائیل هەڵدراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە کە لە نەتیڤ عەشرە ‘لە باشووری ئیسرائیل نزیک سنووری کەرتی غەززە’ لێدرا، مووشەکێک لە باکووری غەززەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵدرا و گومان دەکرێت دەکرێت هەر لەو ناوچەیە کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.”

خانەوادەی قوربانیانی فێستیڤاڵی ‘نۆڤا’ لە باشووری ئیسرائیل بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دووەمین ساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئامادەبووانی ئەم فێستیڤاڵە دەکەنەوە.

خێزانی قوربانیانی ڤیستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا لە باشووری ئیسرائیل بەیانی ڕۆژی سێشەممە خولەکێک بێدەنگییان ڕاگرت بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی خۆشەویستانیان لە هێرشێکی بێ وێنەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمدا. ساڵی 2023 کە شەڕی بەردەوامی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەڵگیرسا.

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر فێستیڤاڵی میوزیکی ‘نۆڤا’ لە ئیسرائیل و ژمارەیەکی زۆری ئامادەبووان کوژران، ئەمڕۆ سێشەممە، خانەوادەی کوژراوانی فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بەبێدەنگی یادی دووەمین ساڵەی ڕووداوەکەیان کردەوە.

کوژراوانی فەڵەستینییەکان

سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ڕۆژی دووشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2025، ئاماری کوژراوانی فەڵەستینییەکانی شەری غەززەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا 67 هەزار و 160 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و 169 هەزار و 679 کەسی دیکەش برینداربوون. کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس گه‌یاندنی ئاو بۆ ته‌واوی شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

یاسین

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئازادکردنی دەمیرتاش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتیی تورکیا

یاسین

توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر چەکی ناوکی ئیسرائیل هه‌یه‌

سەڵاح