zagros news agency

پوتن ڕووبەری خاکی کۆنترۆڵکراوی ئۆکرانیای ئاشکرا کرد

 

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە دەستپێکی شەڕ تاوەکوو ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە.

ڤلادیمێر پوتن لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاند، کیێڤ هەوڵدەدات هێرشەکانی لە قوڵایی خاکی ڕووسیا ئەنجام بدات، بەڵام ئەمە هیچ یارمەتیەکی نادات بۆ گۆڕینی دۆخەکە. ئاماژەی بەوەشدا، لە شوباتی 2022ەوە تاوەکوو ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کردەوە، کە کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا بە تەواوی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان دابین دەکات و بە خێرایی چەکی مۆدێرن پەرەپێدەدات.

پوتن گوتیشی: “کارگەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی، پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان بۆ چەکی سووک، مووشەک، تەقەمەنی، چەک و ئامێری سەربازی دابین دەکەن، هاوکات پەرەپێدان و گەیاندنی چەکی مۆدێرن بۆ سەربازەکان بە خێرایییەکی زیاتر بەردەوامە.”

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ڤالێری جیراسیمۆڤ، ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییە چڕەکان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بەگوێرەی پلانی ئەرکانی گشتیی بەردەوامە، دەشڵێت: بە ئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەی ئۆکرانیا کە سیستەمی مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەمدەهێنن لەپێشینەی کارەکانیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە نمایشی باد بانی

ART

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت

یاسین