zagros news agency

وەزیری دەرەوەی میسر: ئەگەر شەڕی غەززە کۆتایی بێت، وڵاتانی عەرەبیی زیاتر لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن

 

وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە، ئەگەر پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە سەرکەوتوو بێت، ژمارەیەکی زیاتر لە وڵاتانی عەرەبی پەیوەست دەبن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل.

بەدر عەبدولعاتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعرەبیە” جەختی کردەوە، وتووێژەکانی ئاشتیی ئیسرائیل و حەماس بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، کە ئێستا لە شاری شەرم ئەلشێخی میسر بەڕێوە دەچن، تیشکیان خستووەتە سەر قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ. ئەم قۆناغە کۆتاییهێنان بە شەڕ، گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی، گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان و ئازادکردنی زیندانییە ئەمنییە فەڵەستینییەکان لەخۆ دەگرێت.

ناوبراو گوتی: “ئەم وتووێژانە بە بەشدارییەکی ناوچەیی یەکلاکەرەوەوە بەڕێوە دەچن و میسر بە هەنگاوی جێگیرەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە هەنگاو دەنێت.”

عەبدولعاتی جەختی کردەوە، گەرەنتیکاری سەرەکیی سەرکەوتنی وتووێژەکانی میسر، خودی دۆناڵد ترەمپە.

هەروەها ئاماژەی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کرد و گوتی، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی یەکەم، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە شەرم ئەلشێخ دەچێتە پاڵ وتووێژەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبویەوە

سەڵاح

دەست بەسەر 142 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

سەڵاح