ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمی کردنەوەی شاری دیپلۆماتی سەفیران، کە یەکێک لە شارە گەورەکانى نیشتەجێبوونە لە هەولێرى پایتەخت.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى شارەكە و بە سەرکردنەوەى، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکە و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد، کە کارەکانیان بە کوالێتەکى باش جێبەجێکردووە.
جێگەى باسە، شاری دیپلۆماتی سەفیران لە چەندین ڤێلا پێک هاتووە و کەوتووە سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر- شەقڵاوە و بە دیزاینێکی ناوازە و سەردەمیانە و تەواوی خزمەتگوزاریەکانی بونیات نراوە.

