zagros news agency

ئیدارەی ئەمریکا: هەوڵه بەردەوامەکانمان بووه هۆی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیا

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ، “هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی گرووپە چەکدارەکان کرد کە لەلایەن ئێرانەوە لە عێراق پشتیوانییان لێدەکرێت، و بەڵێنی دا کە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەست بە جووڵە بکات.”
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “پۆلێنکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، شتێکی ئاشکرا روون دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو گرووپانە تیرۆر بەکار دێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێراندا، ئەمەش دەیان ساڵە دەیكەن، هەروەها ئابووری عێراق بەکار دێنن بۆ دابینکردنی دارایی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا.”
ئاماژەی بەوەدا: “لەژێر سەرکردایەتی بوێرانەی سەرۆک ترەمپدا، ئەمریکا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە کار دەکات بۆ دڵنیایی لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.”
روونیشی کردەوه: “ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراق کە کار بۆ بنیاتنانی وڵاتێک دەکەن کە خاوەنی سەروەرییەکی راستەقینە و جێگیر و گەشەسەندوو بێت.”
هەروەها گوتی: “ئیدارەی ئێستا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هاوبەشەکان لە سەرانسەری عێراق و پشتیوانی ئەو لایەنە عێراقییانە دەکات کە لە ئەولەویەت و نیگەرانییەکاندا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوبەشن.”
بەپێی قسەکانی ئەو، دەستکەوتی ئابووری بەرچاو هەن و گوتی: “هەر ئەمڕۆ، گرێبەستێک لە نێوان حکوومەتی عێراق و کۆمپانیای “ئێکسۆن مۆبیل” بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی مەجنوون واژۆ کرا، هەروەها هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا بووە هۆی دووبارە کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا.”
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وابوو کە “گرێبەستی لەم جۆرە سوودی ڕاستەقینە و بەرچاو بۆ هەردوولایەنی ئەمریکی و عێراقی بەهەمان شێوە دەبێت و بە بەڵگەی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق دادەنرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆڵدۆڤا: هێرشی سایبەری هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌کانی وڵاته‌که‌ پووچه‌ڵ کرانه‌وه‌

یاسین

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت

سەڵاح