zagros news agency

شاخەوان عەبدوڵڵا: خەڵکی کەرکووک رێز لە قوربانیدانی پارتی دەگرن

 

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، بانگەشەکانیان بەشێوەیەکی هێمنانە لەوشارە دەستپێکردووە و ئامانجیان پاراستنی کورسییەکانی کوردە لە کەرکووک.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، لەکەرکووک بانگەشەکانیان بەشێوەیەکی هێمنانە بەڕێوەدەبەن، دەشڵێت، سەرەڕای هەبوونی هەندێک پێشێلکاری وەک دڕاندنی پۆستەری کاندیدەکانیان، بانگەشەکان بە گشتی بە ئارامی بەڕێوەچووە. جەختی لەسەر ئەو بەڵێنەش کردەوە، کە حزبە کوردییەکان داویانە بۆ ئەنجامدانی بانگەشەیەکی ئارام و دوور لە توندوتیژی.

سەرۆکی لیستی پارتی لە کەرکووک باسی لەوەشکرد، “خەڵکی کەرکووک بە وەفان و رێز لە مێژوو و قوربانیدانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرن. ئێمە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە

یاسین

ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە

یاسین