zagros news agency

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: چوار پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو لە وەرزی بارانباریندا، چوار پرۆژەی دیكەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێن.

پڕۆژەكان:

1- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەکی فەرمانبەران، نزیک مزگەوتی فەرمانبەران.

2- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی کەرکووک. نزیک شوققەکانی شەهیدانی گردەڕەشە.

3- دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی، بە قەبارە ( 2،5- 2،5) لە گەڕەکی ژیان و خانووەکانی شەیدان بە درێژایی 4 کم.

4- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی باشوور.

جگە لەو پڕۆژانە، هاوكات لە شاری هەولێر، ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی تایمز: بەریتانیا کۆچبەرانی نایاسایی دەگوازێتەوە سەربازگەکان

سەڵاح

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین