لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی كە پێویستن و لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی كاریگەری و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، دەستكرا بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆیی سندووقی لە شەقامی کەرکووک نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە تا کەندی قەتەوی.







