بەربژێری ژماره ١٨ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنهی سلێمانی، دهڵێت: “لە مێژووی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕینەوە تاوەکوو شەڕی داعش و پارێزگاریکردن لە کورد و داستانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تائیفییەکانی لە پردێ و سحێلا، تاوەکوو هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان، تا فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر و کارەبای ٢٤ کاتژمێری و شکاندنی گەمارۆی سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەر پارتی بووە لە شەڕ و ئاشتیدا هەڵۆی پارێزگاریکردن و ئاوەدانی کوردستان بووە. لیستی ٢٧٥ی پارتی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو مەترسییانەی کە دێنە بەردەم نەتەوەی کورد”.
د.سهردار كاكهئهمین عهزیز ئاغا، بەربژێری ژماره ١٨ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنهی سلێمانی، بۆ زاگرۆس، گوتی: “ئهوهی گرنگه خهڵكی سلێمانی پهیامی پارتی زۆر بهههند وهردهگرن و پێشكهوتن و ئاوهدانیی پارتی بیروبۆچوونی خهڵكی زۆر گۆڕیوه و بۆیان دهركهوتووه ئهوهی خزمهت دهكات پارتییه، پارتی دیموکراتی کوردستان لەو کاتەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان گرتووەتە دەست، کاری بۆ بەهێزکردنی ستراکچەری دیموکراسییەت لە کوردستان کردووە، زامنی ئەوە بووە هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد ئەنجام بدرێت و دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکان پەرەیان پێبدرێت و پێکەوەژیانی ئاشتییانە جێی شانازیمان بێت”.
گوتیشی: “دەنگدەری کورد و كوردستانی، ئەگەر بیەوێت لە ئارامی و سەقامگیریدا بژیت و مووچەکەی لەناو قوڕگی هێزە داخ لەدڵەکانی دژ بە کورد لە بەغدا دەربهێنێت و سەروەری و کەرامەتی پارێزراو بێت، ئەگەر بیەوێ ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەگەر بیەوێ خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و پەروەردە و کارەبا و ئاو بەردەوام بن و خۆی و منداڵەکانی لەناو ئارامی و گەشەسەندندا بن، هەلی کار و ژیانێکی بەختەوەر و خۆشگوزەران بۆ خۆی و منداڵەکانی دابین بکرێت، دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، پارتێک بە کردار سەلماندوویەتی خاوەن ئەزموون و دەستکەوتە. .“
دهشڵێت: “لە هەڵبژاردنەکانی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ گرنگە ئەوەمان لەبیر نەچێت، کە پشتیوانیکردن لە پارتی دیموکراتی کوردستان، تەنیا پشتیوانیکردن نییە لە تاکی سەرکردەکانی پارتی، بەڵکوو پشتیوانیکردنە لە دیدێکی ڕوون بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ساتەوەختێکی گرنگە لە مێژووی کوردستان و پێویستە لەسەر ئەم ڕێچکەی سەقامگیری و پێشکەوتنە بەردەوام بین.“

