zagros news agency

بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی کوردستان 50% زیاد دەبێت

 

هەردوو کۆمپانیای “دانە گاز” و “نەوتی هیلال”، ئەمڕۆ رایانگەیاند، هەشت مانگ پێش وادەی دیاریکراو، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆریان تەواو کرد.

ئەم دوو کۆمپانیایه رایانگەیاند، پڕۆژەی 1.1 ملیار دۆلاری تێچووه و بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر لە رۆژانە 500 ملیۆن بۆ 750 ملیۆن پێی سێجا زیاد بووه.

دانە گاز و “نەوتی هیلال رایانگەیاند: پڕۆژەی پەرەپێدانی کۆرمۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕۆژەی رووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی هیلال و ئەندامی کارگێڕی ئەنجومەنی کارگێڕی دانەگاز، رایگەیاند: تەواوکردنی پڕۆژەکە لە کاتێکی پێوانەییدا دەستکەوتێکی سەرەکییە و پابەندبوونی هاوبەشەکان بە وەبەرهێنان لە سەرچاوەکانی هەرێم و دابینکردنی وزەی بەردەوام دەردەخات.”

گوتیشی: “تەواوکردنی پڕۆژەی کۆرمۆر 250 پێش وادەی دیاریکراو، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هاوپەیمانیی پێرڵ پترۆلیۆم و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەرامبەر هەرێمی کوردستانه و تواناییمان بۆ وەبەرهێنانی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی لە بواری وزە و رەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی وزەی پاک و بەردەوام بۆ هەرێم و عێراق زیاد دەکات.”

جەعفەر سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە خۆجێیەکانی کرد بۆ پشتگیرییان کە هەردوو کۆمپانیا توانیان بگەن بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و پاراستنی هاوئاهەنگیی کار لە سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆکی ئەرمینیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژوویی کرد

دڵشاد

ترامپ: گەمارۆی دەریایی تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوام دەبێت

mustafa