کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایگەیاند کە کۆی گشتی سزای سەرپێچییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن گەیشتۆتە ٤٠٠ سەرپێچی.
جومانه ئەلغەللای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “کۆی گشتیی ئەو سزایانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە گەیشتۆتە 400”.
ئاماژەی بەوەدا کە “٦٠ سزا پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن سەپێنراون.”
روونیشی کردەوه: “سزاکان بەم شێوەیە دابەش بوون: ٢٩١ سزا بۆ پیاوان و ٤٩ سزا بۆ ژنان.”

