zagros news agency

خەسرۆ گۆران : پارتی دەبێتە هێزی یەكەمی مووسڵ

 

لە سنووری مووسڵ میلیشیاكان زۆرترین فشاریان لەسەر ئەندام و كادرانی پارتی  دروست كردووە تا هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوە نەبەن، وەك لقی 14 رایان گەیاندووە، زۆرترین پۆستەر و وێنەی كاندید و ئاڵاكانیان لێ كراوەتەوە بەپلانێكی ورد، رێگری لە پارتی دەكرێت لە سنوورەكە.

لەوبارەیەوە خەسرۆ گۆران راگەیاند، زۆر هۆکار هەیە وادەکات پارتی ببێتە حزبی یەكەمی مووسڵ، بەڵام بە مەرجی ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك بەڕێوەبچێت، هەرچەندە هێزەكانی تر دەستیان بەكڕینی دەنگ كردووە و لە ئێستاوە وا دەردەكەوێت هەڵبژاردنێكی بێ خەوش نەبێت.

ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی، لە شنگال میلیشیاكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن پارتی چالاكی فەرمی ئەنجام بدات، چونکە تەنها پارتی بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن، بۆیە هەرچییان پێ كراوە كردوویانە تا پارتی دەنگ نەهێنێت.

بەڵام خەڵكی مووسڵ بە شنگالیشەوە، دەزانن پارتی چی بۆ كردوون و لە رزگاركردنی سنوورەكەدا چ قوربانییەكی داوە و چۆن لە داعش و ئەوانی تریش پاراستوونی، بۆیە پێی وایە خەڵك دەنگ بەپارتی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوژرانی پێنج سەربازی سووری و برینداربوونی ١٣سەربازیی دیکە لە تەقینەوەیەکی دێرەزووردا

سەڵاح

بەرشەلۆنە پلانەکانی خۆی دەگۆڕێت

یاسین

فەرەنسا بەهۆی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی لە ئێران، سکاڵا لە دادگای نێودەوڵەتی داد تۆمار دەکات

سەڵاح