zagros news agency

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەداتە کاندیدان

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دا لەوەی سزای پێبژاردن لە نێوان دوو بۆ 10 ملیۆن دینار بەسەر ئەو کاندیدانەی کە سەرپێچی ڕێساکانی هەڵبژاردن دەکەن دەسەپێنرێت، لەگەڵ ئەگەری بێبەشکردنی ئەو کاندیدەی تێوەگلاوە لە کڕینی کارتی دەنگداندا.

حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەوانەش بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەپێی پەیڕەوی ژمارە (4) بۆ ڕێکخستنی بانگەشەی کاندیدەکان.”

حەسەن سەلمان ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، نزیکەی 400 پێشێلکاری بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکانەوە کراوە، کە زۆربەیان پەیوەندییان بە دانانی ڕیکلامەوە هەبووە لە شوێنە دیارینەکراوەکان یان بەکارهێنانی شوێنی کارکردنیان”، گوتیشی:  “ئەو سزایانەی سەپێندراون پێبژاردن بووە کە لە نێوان دوو بۆ 10 ملیۆن دینار دایە، بەڵام لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە سزاکە زیاتر دەبێت تا دەگاتە بێبەشکردنی کاندیدەکە.”

ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆن ڕاشیگەیاند، “هەوڵدان بۆ کڕین یان لەناوبردنی کارتی دەنگدەران وایکردووە کۆمیسیۆن بە هاوکاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆماربکات کە پەیوەندییان پێوە هەیە.

بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی ئەمریكی: ترەمپ بەردەوامیی هاوكاریكردنی لەگەڵ عێراقدا بە مەرجی نەهێشتنی گرووپە چەكدارەكان بەستووەتەوە

یاسین

پڕۆژەیەكی دیكەی كۆڕنیش دەكرێت و دەیان دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت

سەڵاح

کەشناسی : ئەگەری باران بارینێکی کەم هەیە

سەڵاح