لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادە بەڕێزەکانیان دڵنیادەکەینەوە کە هەر لەسەرەتای باروودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان.
لێرەوە ئێوەی بەڕێز دڵنیادەکەینەوە کە لەماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا ڕێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
داواش له دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی بەڕێزی ئەو هاونیشتیمانیانە و هەواڵی بێ بنەماو دوور لە ڕاستی بڵاونەکەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥

