zagros news agency

ڕاوێژکاری بەرگریی ئیسرائیل: هێشتا جەنگ دژی ئێران کۆتایی نەهاتووە

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەڵام پێدەچێت شەڕەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، تەلئەڤیڤ باس لە بژاردە سەربازییەکان دەکات و هۆشداری دەدات لە “هەڕەشەکانی ئێران”.
ئالۆن ئەڤیتار، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بە سکای نیوزی ڕاگەیاند، “جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هێشتا کۆتایی نەهاتووە”، گوتیشی: تەلئەڤیڤ هێشتا پرسی ئێران بە هەڕەشەیەکی بەردەوام دەزانێت، لەشەڕی ئەم دواییە گورزێکی توندی لە تاران دا، بەڵام کۆتایی نەبووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکردبوو، “هێشتا جەنگی دژی ئێران کۆتایی نەهاتووە”، ڕاشیگەیاندبوو، حکوومەتەکەی تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە لە ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی تاران، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەکە “هەرگیز کۆتایی نایەت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بە چاوێکی کراوە چاودێری پێشهاتەکانی ئێران دەکات، گوتیشی: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەو پرسەیان تاوتوێ کردووە و ڕێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی هەر کارێکی پێویست ئەگەر پێویست بکات.
ئەم گوتانە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان و وێنەکانی مانگی دەستکرد، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران کار بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی دەکات، هەروەها ڕۆژانە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی و کیشوەر بڕەکان ئەنجام دەدات و لە دانوستاندایە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو لە مۆسکۆ و پەکین.
بەپێچەوانەوە ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ ئامادە دەکات و هەڕەشەی ئەوەش دەکات دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج، ئەگەر بێت و نۆژەنیش بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

کریستنسن بارسێلۆنا جێدەهێلێت

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگریی عێراق هاك كراون

سەڵاح