zagros news agency

کریستنسن بارسێلۆنا جێدەهێلێت

 

بەگوێرەی نوێترین هەواڵەکان بێت دەربارەی ئەندریاس کریستنسنی دەنیمارکی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا،کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا دەبێتە یەکێک لەو یاریزانانەی ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەجێدێـڵـێ ئەمەش بەهۆی پێکان و دابەزینەی ئاستی یاریزانەکە لەم دواییانەدا.

 

کریستنسن لە هەموو وەرزی ڕابردوودا تەنها بەشداری ٦ یاری کردوە لەگەڵ بلوگرانا،کە ئەمە هۆکارێک وە بەهۆی هەبوونی ئەو هەموو بەرگریکارەی دڵی بەرگریە لە یانەکە ڕێگای مانەوەی کریستنسنی قورستر کردوە و یانەکە دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت یاریزانەکە بەڕێبکات.

 

کریستنسن لە سەرەتای وەرزی ڕابردوو دوای یاریەکەی بەرامبەر ڤاڵێنسیا نەشتەرگەری ئەنجامدا و خراپترین وەرزی خۆی بەڕێکرد
ئێستاش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە یانەکانی سعودیا لەسەر هێڵن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سیبایۆس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا داوای ترەمپی ڕەت کردەوە

یاسین

درۆنێک ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆمباباران کرد

یاسین