رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی پریمەر لیگیان کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.
لاگازێتا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاسیچی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئیمزابکەن
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەوڵەی میلان لەسەر داوای لوکا مۆدریچی ئەستێرەی ئێستای یانەکەیانە،کە داوای لێکردوون بە هەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ کۆڤاسیچی هاونیشتمانی ئیمزابکەن چونکە دڵنیایە سودێکی زۆری دەبێت بۆیان.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، گواستنەوەی کۆڤاسیچ قورس نییە چونکە ئەو یاریزانە دڵتەنگە لە مانچستەر سیتی بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە و یانەکەشی ئامادەن بیفرۆشن بەرامبەر بڕی تەنها 10 ملیۆن یۆرۆ.

