zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکە دا کە بەڕێز ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا. پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دوا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
پەیوەندیی نێوان تورکیا لەگەل عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
May be an image of the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سعودیا یاری GTA V بەردەست کرد

یاسین

توێژه‌رێكى سیاسیی عێراقی: هەر شتێک لە ڕۆژنامه‌ى وەقایعی عێراقی بڵاو بکرێتەوە، یەکلایی‌ بووه‌ته‌وه‌

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین