zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان- گۆمەسپان بەسەر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان-ی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکى گرنگى سنوورى هەولێره و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە ، جەختیشی لە گرنگیی تەواوبوونی لە کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە.

درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك زیاتر لە 10 مەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چێک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستانەوە

سەڵاح

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

سەڵاح