zagros news agency

بریکاری فراکسیۆنی ئاکپارتی: ڕەتکردنەوەی زمانی کوردی قبووڵ ناکەین

عەبدولحەمید گول، بریکاری فراکسیۆنی ئاکپارتی و وەزیری پێشووتری دادی تورکیا، ڕایگەیاند هەرگیز ڕەتکردنەوەی زمانی کوردی لە وڵاتەکەیاندا قبووڵ ناکەن. ناوبراو ڕەخنەی لەو کەسانە گرت بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردییەوە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە لە دیاربەکر هێرش دەکەنە سەر ناوبراو، جەختیشی کردەوە زمانی کوردی زمانێکی نەناسراو نییە و یەکێکە لە زمانە کۆنەکانی تورکیا هەزاران ساڵە قسەی پێ دەکرێت.
عەبدولحەمید گول لە لێدوانەکەیدا گوتی: “زمانی کوردی زمانێکی نەناسراو نییە. کوردی یەکێکە لە زمانە کۆنەکانی وڵاتەکەمان هەزاران ساڵە قسەی پێ دەکرێت و بە بەکارهێنانی لە دیوان و ئەدەبیاتەکاندا، کلتوورێکی مێژوویی پێکدەهێنێت.”
ناوبراو ڕاشیگەیاند: “ڕەتکردنەوەی زمانی کوردی هەرگیز هەڵوێستێکی قبووڵکراو نییە و ئێمە تا ڕۆژی دوایی لەگەڵ کورد بە برایەتی دەژین و کەس ناتوانێت یەکڕیزی و برایەتیی نێوانمان تێکبدات.” ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە دیاربەکر بە زمانی کوردی قسەی کردبوو و ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی هاوخه‌می بۆ ئایه‌توڵلا عه‌لی سیستانی ده‌نێرێت

یاسین

دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٣٨٧ چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

سەڵاح