zagros news agency

کونسوڵی پێشووی ئەمریکا له هەولێر کرایه سەرۆکی مەدەنیی ناوەندی هەماهەنگیی ئاگربەستی غەززه

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ روبیۆ، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، دیپڵۆماتکارێکی بەئەزموونی ئەمریکیی وەک سەرۆکی مەدەنی بۆ قۆناغی داهاتووی ئاگربەستی غەززە دەستنیشان کرد.

ستیڤن فەیگین سەرۆکایەتی بەشی مەدەنیی ناوەندی هەماهەنگیی سەربازی-مەدەنیی لەئەستۆ دەبێت.

ئەم ناوەندە، کە بڕیارە لە نزیک غەززە جێگیر بکرێت، ئەم هەفتەیە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە کرایەوە و پاتریک فرانک، فەرماندەی سوپای ناوەندیی ئەمریکا، وەک سەرکردەی سەربازیی ناوەندەکه دەستنیشان کرا.

ستیڤن فەیگین، کونسوڵی پێشووتری ئەمریکا له هەولێر، لە ساڵی 2022 وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن کاری کردووە و هەڵسووڕینەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا بووه. هەروەکان راوێژکاری سیاسیی باڵیۆزی ئەمریکا لە پاکستان و سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ئێران لە بەشی رۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووه.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، ستیڤن فەیگن وەک سەرۆکی مەدەنیی سەنتەری هەماهەنگیی مەدەنی-سەربازی کار دەکات، پشتگیری لە جێبەجێکردنی پلانی ئاشتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ غەززە دەکات.

سەنتەرەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) کرایەوە و پاتریک فرانک، فەرماندەی سوپای ناوەندیی ئەمەریکا، وەک سەرۆکی سەربازیی سەنتەرەکە دەستنیشان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا گەیشتە دەوحە

سەڵاح

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ئەمریکا هەزاران کۆچبەری نایاسایی دەگوازێتەوە بۆ گوانتانامۆ

یاسین