zagros news agency

سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا گەیشتە دەوحە

 

ئەمڕۆ (١٥ی نیسانی ٢٠٢٥)، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، گەیشتنە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

لە فڕۆکەخانەی دەوحە، شاندی سووری لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەرەوە پێشوازییان لێ کرا.

خەلیفە عەبدوڵا ئەلمەحمود، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی قەتەر لە سووریا، سەبارەت بەم سەردانە ڕایگەیاند: “ئەم سەردانە قۆناغێکی نوێی کرانەوە و هەماهەنگییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.”

جێی باسە، ئەحمەد شەرع دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی ئیماراتی کردبوو و لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. ئەو سەردانە لەلایەن هەردوو وڵاتی سووریا و ئیماراتەوە بە سەردانێکی سەرکەوتوو وەسف کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 100 چەکداری داعش کوژران

یاسین

فابریگاس بووە باشترینی مانگ لە ئیتاڵیا

یاسین

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین