zagros news agency

خانمه‌ پارێزه‌رێك له‌شاری سلێمانی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵك هۆشیار بووه‌ته‌وه‌ باش ده‌زانێت کێ خزمەت دەکات

 

خانمه‌ پارێزه‌رێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ کورد قوربانی دەستی ئەم هەموو حزبە هەڵتۆقیوانەیە کە بۆ بازرگانی دروست بوون لە بازرگانی گرد و غاباتەوە تەجاوزیان کردووە بۆ بازرگانی کردن بە خاک و داهاتی هەرێم و هێنانی عەرەبی بێگانە بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان و ڕێکەوتن لەگەڵ دوژمنان بۆ بڕینی مووچەی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو:  دەیان ڕێگەی قێزەون و دوژمنکارانە تەنها لە پێناو ئەوەی بەهەر ڕێگەیەک بێت بگەنە دەسەڵات ئه‌و جۆرە حزبانە نەک هەر خەمخۆری میلەت نین بەڵکو ژەهرێکن لە هەر بارودۆخێک دەکرێت بڕژێن بەسەرماندا و ژیان و گوزەرانمان بکرێته قوربانی حەز و بەرژەوەندیەکانیان.

نیان تۆفیق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: ” بەرژەوەندی میلەت لەوەیە لە دەستی یەک هێزی سیاسیدا بێت یەک هێز حوکمی بکات یەک هێز نوێنەرایەتی بکات بێگومان ئەو هێزەش دەبێت بژاردەی هەموو هێزەکان بێت لە ڕووی مێژوویی و قوربانیدان و خەباتی چەکداری و پێگەی جەماوەری میللەت هیچ بەرژەوەندیەکی نییە لە دژایەتی کردنی هیچ هێزێکی کوردی و کێشەیان لەگەڵ هیچ هێزێک نییە ئێمە ژیان و گوزەرانمان دەوێت ، منداڵەکانمان بە کەرامەتەوە بژین و ممارەسەی ژیانی خۆیان بکەن ، منداڵەکانمان بێ به‌هانین  بە دۆشکە و هامەر و ئاڕبیجی بیان کوژن هێزێک ڕابردووەکەی هەرچییەک بێت بۆ خەڵک ئێستە گرنگە ، خەڵک سەیری سیاسەتی ئێستەی دەکات كام لایه‌ن بانگه‌شه‌ی شارستانی بێت ئه‌وه‌ قبوڵكراوه‌، نه‌ك حزبێك کە چۆن بۆتە هەرزە بەدەست کۆمەڵە شەلاتیەکی بێ ئەزمن و ده‌یانه‌وێت شه‌ری كۆنی براكوژی زیندوبكه‌نه‌وه‌ “.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: بۆ کورد و کوردستان و مانەوەی داب و نەریتی کوردسان وەک ئەو کلتورە جوانەی پێی ناسراوە لە حەیا و شەرم و شکۆ و ئازایەتی ئەو هێزە گرنکە کە هێشتا کوردانە ومەردانە سیاسەت بۆ میلەتەکەیان دەکەن و قۆناغی نەخوێندەواری و شەڕی کوردیان تێپەڕاندووە لە ئێستا خەیاڵ و ئامانجەکانیان گەیاندنی میلەتی کوردە بۆ ئاستی میلەتانی ووڵاتە پێشکەوتووەکان میلەتیش خۆی باش دەزانێت کام هێز ڕۆژ دوای ڕۆژ نەخوێندەوارتر دەبێت وەک مافیا نمایش دەکات و نەزانتر و بێ عەقڵتر دەبێت لە سیاسەتکردن کام هێزیش ڕۆژ دوای ڕۆژ نیشتمانی تر دەبێ بۆ میلەتەکەی کاک هێز پارێزەری خاکەکەی دەبێت و کام هێز ڕۆژ دوای ڕۆژ وریاتر مامەڵە دەکات لەپێناو بەرژەوەندی میلەتەکەی کام حزبە هێز دەدات بە میلەتەکەی کام هێزە دوژمن لە ئاستیا جورئەەی نییە بێتە نێو خاکەکەمن و ئاسایشمان تێک بدەن .

نیان تۆفیق ده‌شڵیت: “میلەت ڕۆژ دوای ڕۆژ وشیار ترو چاو کراوەتر دەبێت دەزانێت قیژە قیژ و خۆنمایشكردن لە نێو پەرلەمان جگە لە نمایش و خەڵەتاندنی خۆمان هیچ سودێکی بۆ گیرفان  و قوت و ژیانمان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سێیەم وڵاتی عەرەبییە لە ژمارەی لەدایکبوونی منداڵان

یاسین

ئیلۆن مەسک پشگیریی لە کشانەوەی ئەمەریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای Appleگۆرانکاری لە سیستەمیIOS دەکات

یاسین