zagros news agency

ئامانجی دوایین سەردانی قائانی بۆ بەغدا

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دۆسیانەی ئاشکرا کرد کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغدا گەنگەشەی کردوون و روونیکردەوە کە دیارترینیان پێکهاتەی گرووپە چەکدارەکان بووە.

ئەو سەرچاوەیە بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “لە نێو ئەو تەوەرانەی کە قائانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هەندێک لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکاندا گەنگەشەی کردوون، بریتی بوون لە پێکهاتەی گرووپە چەکدارەکان، بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە بۆ بڕینی ڕێگه و ڕێگریکردن لە پلانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق یان ئاراستەکردنی لێدانی سەربازی بۆی.”

سەرچاوەکه گوتی: “لەو دۆسیەیەدا بۆچوونی هاوبەش لەنێوان عێراق و تاراندا هەیە، لەڕێگەی هێورکردنەوە و دابەخۆداگرتن و کەمکردنەوەی ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە ئەمریکییەکان لەم قۆناغەی ئێستادا، لەپاڵ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان بەغدا و تاران لە دۆسیەی ئەمنی و سیاسی و دوورخستنەوەی مەترسی و بەدوورگرتنی ناوچەکە لە جەنگی داهاتوو یان پێشبینیکراو.”

هەروەها گوتی: “قائانی کۆبوونەوەی چڕ و پڕی لەگەڵ هەموو لایەنە چالاک و کاریگەرەکان لە بڕیاری سیاسی و سەرکردەکانی پارتە سەرەکی و گرنگەکاندا ئەنجامدا، هەروەها چاوی بە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان بە کۆمەڵ و بە جیا کەوت و تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر هێورکردنەوە و رێکخستنی چەک، و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی رێککەوتن و لێکگەیشتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

تا ئێستا ٦١٪ی بەنداوەکانی ئێران بەتاڵن

سەڵاح

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

یاسین

دوو بەرپرسی باڵای ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵی لە کڕینی درۆندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

سەڵاح