zagros news agency

ئەمریکا هاوکاریی مرۆیی بۆ پارێزگای سوەیدا ڕاگایاند

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش لە باشووری سووریا و بەتایبەتی پارێزگای سوەیدا، هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی ئەو پارێزگایە پێشکەش دەکات. ئەم هاوکارییە بەشی ٦٠ هەزار کەسی پێویست دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم هاوکارییە کەلوپەلی خۆراک، ئاو و پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی لەخۆ دەگرێت. پارێزگای سوەیدا کە پێکهاتەی درووزییەکان تێیدا نیشتەجێن، لە شەڕی چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و ماڵەکانیان وێران بوو. وەزارەتی ئەمریکا ئەوەشی گوت، هاوکاریی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەش دەکات کە لە شوێنەکانی حەواندنەوە دەژین و هاوکارییان پێنەگەیشتووە، پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان بۆ دابین دەکات. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە داوای لە وڵاتانی هاوکار کرد هاوکاریی سووریا بکەن بۆ ئەوەی گەلەکەی بتوانێت خۆڕاگر بێت و هاووڵاتییان بتوانن وڵاتەکەیان لەسەر نوێ ئاوەدان بکەنەوە، کە ئەمەش بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئارامییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆر گرنگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

ئەڵمانیا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێتەوە

یاسین

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما

سەڵاح