وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماژە ئابوورییەکانی وڵاتی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 راگەیاند.
دەزگای ناوەندیی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین ئاماژەکان بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025 دەریدەخەن کە هاوردەی کاڵا بە بەراورد بە هەناردە کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پوختەی هاوسەنگیی پێدان(صافي ميزان المدفوعات) و گەیشتنی بە 5.9 ترلیۆن دینار.
له راپۆرتەکەدا هاتووه کە پاشەکەوتی هاوڵاتییان لە بانکەکاندا کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نەختینە(السيولة النقدية).
ئاماژەی بەوەشدا کە کۆی گشتیی قەرزی بانکی(الائتمان المصرفي) گەیشتووەتە 71.3 ترلیۆن دینار.
ئاشکراشی کرد، بڕی ئەو وزەی کارەبای لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025دا بەرهەمهاتووە گەیشتووەتە 33,142,433 مێگاوات/کاتژمێر، لە کاتێکدا بڕی وزەی هاوردەکراو گەیشتووەتە 1,673,496 مێگاوات/کاتژمێر.

