zagros news agency

مان ستی هەوڵدەدات رۆدری بهێلێتەوە

 

پاش ئەوەی وابڕیارە گرێبەستی رۆدری هێرناندێز لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێبێت هەربۆیە ئەو یانە ئینگلیزییە ئامانجیانە دەست بکەن بە گفتوگۆکردن.

تی بی ئاڕ فتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە کە ستیزن دەیانەوێت تاوەکوو کۆتایی ساڵ بەتەواوی بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەو ناوەراستکارە رابگەیەنن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پەلەکردنی مان سیتی لەم بابەتە دەگەرێتەوە بۆ هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی رۆدری و یانەکە دەیانەوێت بەیەکجاری مێرێنگی لە کڕینی ئەو یاریزانەیان بێهیوا بکەن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 272 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 32 ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە

یاسین

شارۆخان بە فیلمی “King” دەگەڕێتەوە

ART

سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە هاوخەمیی خۆی بە محەمەد موحسین گەیاند

سەڵاح