ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

 

دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ و خشته‌ی بودجه‌ی 2024یش ده‌گاته‌ په‌رله‌مان ئەمە بەپێی بەشێک لەرلەمانتارانی عێراق.

یه‌حیا عیساوی، له‌ پارتی ته‌قه‌دوم، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، ئاشكرایكردووه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی پێكهاته‌ی سووننه‌یه‌ و له ‌نێویشیاندا به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان بۆ پارتی ته‌قه‌دوومه‌.

ده‌شڵێت، یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ واده‌كات كێشه‌ی نوێ  سه‌رهه‌ڵبدات و په‌رله‌مانیش ئیفلیج ببێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌ عوده‌ی عه‌واد له‌ بزوتنه‌وه‌ی سادقون ده‌ڵێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تێیداین، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانە، كه‌ بابەتێکی تایبەتە بە پێکهاتەی سووننەیه‌، بۆیە هیوادارین دوای پشووی جەژنی رەمەزان کۆدەنگی هەبێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت خشته‌كانی بودجەی ساڵی 2024یش دوای جەژنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.

رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیان روویاندا.

لە یەکەم کاردانەوەشیدا، حەلبووسی لەمیانی دانیشتنی پەرلەماندا، سەرسوڕمانی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نیشاندا و رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵی لێکترازانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی گوێزی ھیندی بۆ پێست و رووخسار

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرد‌

یاسین

سبەی کەشوهەوا سەخت دەبێت

یاسین