zagros news agency

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه

 

رۆژی شه‌ممە 1ی تشرینی دووەمی 2025 له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین.

له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی كرد كه به درێژایی مێژوو له خه‌ڵكی كوردستان به بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی  كراوه هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان بوو، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه‌ش عێراق به به‌رده‌وامی تا ئێستاش له كێشه و ئاڵۆزیدا ده‌ژیێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی زوڵم و زۆری و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان كرد به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه‌وه چ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كانی عێراق یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه داعش كردی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد كه له كوردستان فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زۆر جێگه‌ی شانازییه و له هه‌موو جیهانیش باسی ده‌كرێت. بۆیه ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه و ده‌بێ بیپارێزین و زیاتر به‌هێزی بكه‌ین.

له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای 2003 هه‌وڵماندا پێكه‌وه عێراقێكی نوێ بنیاد بنێین، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرا و زۆربه‌ی كێشه‌كان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت عێراق له زۆربه‌ی كێشه‌كان رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا. ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌، له‌گه‌ڵ هەندێك لایه‌نی دڵسۆز رێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته رزگار بێت. داوامان له كاندیدانی خۆشمان كردووه كه ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بن به بێ جیاوازی.

له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشکەوتنەکانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویسته پشت به خۆمان ببه‌ستین و زیاتر په‌ره به بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بده‌ین.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی داوای له پیاوانی ئایینی كرد كه له لای خۆیانه‌وه به جددی، خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هوشیار بكه‌نه‌وه كه له ڕووی ئایینیه‌وه رێگه‌پێدراو نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه.

May be an image of studying and crowd

May be an image of studying and crowd

May be an image of dais

May be an image of dais

No photo description available.

May be an image of studying and crowd

May be an image of dais and text

May be an image of dais

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فوئاد حوسێن لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایکل ریگاس کۆبووەوه

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی سوپاسى كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين ده‌كات

یاسین