zagros news agency

فلیک: یاماڵ کەمێک ئازاری هەیە و باسی کلاسیکۆ ناکەم

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ئیلچی لە گەڕی یانزەی لالیگا،هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ میدیاکان دوا و باسی بارودۆخی ئێستای بارسێلۆنای کرد،کە لەڕووی مامەڵە کردن لەگەڵ پێکراوەکان چۆن دەگوزەرێنن و بارودۆخی یاماڵیشی باس کرد.

 

فلیک وتی؛ من باش دەزانم ئێمە لە قەیرانێکی قورسین،کە وەک دەبینن بەشێکی ئەستێرەکانمان پێکراون،بەڵام ئەوە ڕوویداوە و ئێمەش دەبێ قبوڵی بکەین،سەبارەت بە پێدری نازانم زۆر سەرسام بووم دوای ئەوەی کەمێک ماندوو بینرا وتیان لە پشکنینەکان پێکانێکی قورسی هەیە و دەبێت زوو چارەسەر بکرێت
سەبارەت بە کلاسیکۆ نامەوێت قسە بکەم چونکە بابەتەکە تێپەڕیوە.

 

سەبارەت بە پێکانی لامین فلیک وتی؛ئێمە دەزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین و هەموو قسەیەکی بەڕاشکاوی لەگەڵ باس دەکەین چونکە ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێـنـەرە و گرنگی تایبەتی هەیە بۆ تیپەکەمان،کەمێک ئازاری هەیە،کە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماندوویی و شەکەتی زۆر بەڵام بەزووترین کات دەگەڕێتەوە
پێکانی گارسیا بەرەو چاکبوونەوەیە،بەڵام نامانەوێت پەلەی لەسەر بکەی.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بە قۆناغێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت

یاسین

ڕیال مەدرید گەیشتە دەوحە

یاسین

پورتوگال یەکلاکەرەوەترین بڕیاری مێژوویی دا

ahamd.luqman