وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (756،088،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی (یەكەكان)ی بەكرەجۆ نیشان دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە.

