zagros news agency

ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ کۆنابنەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2-11-2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیداوە، لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان مۆسکۆ و واشنتن، لە بارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا، بە پێویستی نازانین دیداری نێوان ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ بکرێت.

جەختی لەوەکردووەتەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا لە بارەی ئۆکرانیا و پڕ چەککردنی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمەریکا و ئەورووپاوە، لە جیاتی ‌زمانی هەڕەشە، دپلۆماسیەت بە تاکە ڕێگای چارەسەر دەزانین.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 1ـی تشرینی دووەم، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، پێدانی چەکی زیاتر بە ئۆکرانیا لە لایەن ئەمەریکا و ئەورووپاوە یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، قسەکانی زاخارۆڤا، لە دوای هەڵوێستەکەی کۆشکی سپی هات، کە ئاماژەیدابوو، ئەمەریکا ڕەزامەندی نیشانداوە مووشەکی توماهۆک بدات بە ئۆکرانیا.

ڕۆژی 16ـی مانگی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان بەم نزیکانە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کۆ دەبنەوە، بەڵام ئاماژەی بە کاتەکەی نەکردووە.

هەفتەیەک دواتر، ترەمپ ڕایگەیاند، دیدارەکەی لەگەڵ پوتن هەڵوەشاندووەتەوە، چونکە بڕوای وایە گفتوگۆ هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت و کاتەکەی گونجاو نییە، هاوکات ئەمەریکا سزای نوێی بە سەر دوو لە گەورە کۆمپانیاکانی غاز و نەوتی ڕووسیادا سەپاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە

یاسین

پێنجەم بوومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

یاسین