وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، پڕۆژەی قیرتاوكردنی دووسایدێكی 40 مەتری لە سنووری شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی دهۆك، لەسەر بودجەی گەشەپێدانی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، درێژی پڕۆژەكە بریتییە لە (1،950كم) و بە پانی 20 مەتر و گرنگییەكی زۆری بۆ دانیشتوانی سنوورەكە هەیە.

