zagros news agency

هێزەکانی ئەمەریکا 18 چەکداری داعشیان کوشت و زیاتر لە 60ـی دیکەشیان دەستگیرکرد

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی کانوونی دووەم تا مانگی ئادار، 94 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق و سووریا بە هاوبەشی بۆ سەر داعش ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا 18 ئەندامی ڕێکخراوەکە کوژراون و 63 کەسی دیکەش دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ شەممە، 6-4-2024، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق 66 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی 11 چەکداری ڕێکخراوی داعش و دەستگیرکردنی 36 کەسی دیکە، هاوکات 28 ئۆپەراسیۆنی دیکەیان لە سووریا بە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە حەفت چەکدار کوژران، هەروەها 27 کەسی دیکەش دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ نزیکەی 2500 ئەندامی هەڵاتووی داعش لە سەرانسەری عێراق و سووریا کراوە.

س/الشرق ألاوسط

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەڕەنسا پێگەیشت

یاسین

بەرنامەیەکی بەڵگەیی لەبارەی عادل ئیمام بڵاودەکرێتەوە

ART

وەزارەتی بەرگری: ئاسایشی سایبەری و زیرەکی دەستکردمان لە پلانی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردندا بەکارهێنا

یاسین